بانگهێشت کرانی دەیان کەسایەتی شاری سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە شاری سەقز دەیان کەسایەتی فەرهەنگی، سیاسی و هونەری بانگێهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەکران و هەڕەشەیان لێ کراوە.

چەند کەس لەم کەسایەتیانەش مۆبایلەکانیان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لەلایەن ئیتلاعاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

جێگای ئاماژەیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئەگەر چیتر بەشدرای خۆپیشاندان بن دەستبەسەر و لە کارەکانیشیان دوور دەخرێنەوە و  نابێ بە هیچ شێوەیەکیش خەڵک هان بدەن.

هەروەها پڵەی چەند مامۆستای قوتابخانەکانیان لە سەقز هێناوەتە خوارەوە و ناچار کراون قوتابخانەکانیان بگۆڕن.