دەستبەسەرکرانی مامۆستاییەکی ئایینی لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: پێشنوێژ و مامۆستاییەکی ئایینی مزگەوتی گوندی شێخان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی”مەلا ئەنوەر ڕەستگار”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ئەو مامۆستایە خەڵکی شارۆچکەی پەسوێ سەر بەشاری”پیرانشار” کە ڕۆژی ڕابردوو لە وتاری ئایینی نوێژی جومعە باسی لە باروودۆخ و سیاسەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی و هەڵسووکەوتی ڕێژیم لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە کە پاش چەند کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرا.