ئاشکرابوونی ناوی یەکێکی تر لە قوربانیانی خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری: لە دڕێژەی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شاری شاباد سەر بە شاری کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تر بە ناوی”ئیمان عەبدی” لە کاتی خۆ پێشاندانی دژ بە نارەزایەتی کووشتنی مەهسا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا ٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاباد بە ناوەکانی ئەمیر فولادی،سەعید محەممەدی و ئیمان عەبدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.