دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:  ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سیامەند ئازەرپیرە” خەڵکی مەهاباد لە شوێنی کارەکەی لە مەیدانی ئیستقلال لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم کەتووتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.