دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:  ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”ڕامیار بابایی” کوڕی محەممەد و “فەرشید میرەکی” کوڕی فەتحوڵڵا خەڵکی پاوە لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.