دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سادق ئولفەتی” خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پاڕێزگای کرماشان ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.