ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان هاووڵاتیکی خەلکی شاری پیرانشار بە ناوی عەبدوولرەحمان محەمەدی ئەرشەد، کوری عەبدووڵا تەمەن ٣٠ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر کراوەو هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئە هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.