خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی”حەیات ئەڵماسی”لەلایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستەبەسەرکرانی دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.