٤هاووڵاتی کورد لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزای دورخرانەوە یان بۆ شاری ئێرانشا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانیان بەسەردا سەپا

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ٤هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “هەژار عەباسی” خەڵکی گوندی گۆگجەلی و “محەممەد ئیلیاسی” خەڵکی گوندی قەرەگۆل و “هیوا قوربانی ئەقدەم” خەڵکی گوندی قەرەگۆل و “مەنسورشارەبان”خەڵکی گوندی براییم ئاوای سەر بە شاری بۆکان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزایی دورخرانەوەیان بۆ شاری ئیرانشا سەربە پارێزگای سیسیتان و بەلوچستان یان بەسەر دا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە پشتبەستن بە مادەی ٢٧٩و مادەی ٢٨٢ی یاسای سزا دانی ئیسلامی و بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەبەر چاو گرتنی مادەی ٢٨٣و مادەی ٢٨٤ی یاسای سزا دانی ئیسلامی “هەژار عەباسی”و”مەنسورشارەبان” ماوەی ٥ساڵ و”محەممەد ئیلیاسی” و “هیوا قوربانی ئەقدەم”ماوەی٣ساڵ سزای دورخرانەوەیان بۆ شاری ئێرانشا ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەسەردا سەپێندراوە و تا ماوەی ٢٠ڕۆژ مافی تانە لێدان لە سەپاندنی ئەو سزایەیان پێدراوە.

ئەو هاووڵاتییانە پێشتر مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کرابوون و مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد گواسترابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com