بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سقز بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی” شۆڕش ڕەسووڵ زادە “خەڵکی شاری سقز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز مەرەخەسی کاتی پێدرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو. دواتر “شۆڕش ڕەسووڵ زادە” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٩مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێکردنی ماوەی سزا کەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری سقز کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https