ئەرەستوو مەلارەحیمی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەرەستوو مەلاڕەحیمی “خەڵکی شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ٧مانگ و ١٦ڕۆژ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.

جێگارئاماژەیە “ئەرەستوو مەلارڕەحیمی” پێشتر ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دواتر لە مانگی خاکەڵیوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٧مانگ ١٦ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http