سمکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ژینگەپارێزێکی کورد بە ناوی “سمکۆ مەعروفی” خەڵکی شاری بۆکان کە سزایی ١ساڵ بەندکران و ٢ساڵ نەبوونی مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپا بوو بە مەبەستی تێپەڕاندن و جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە “سمکۆ مەعرووفی” ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی شاری بۆکان دەسبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیم” سزای ١ساڵ بەندکران و ٢ساڵ ستاندنەوەی مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا بوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)