شاناز سادقی فەڕ پێش کۆتایی هاتنی مەرەخەسییەکەی بانگەهێشت و دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شاناز سادقی فەڕ”خەڵکی شاری بۆکان کە بە هۆیی تووشبوونی بە نەخۆشی کرۆنا بە دانانی بارمتە مرەخەسی کاتی پێدرا بوو پێش چاکبوونەوە و وەدەست هێنانی لەش ساغی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بانگەهێشت و دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە “شاناز سادقی فەڕ “و کچەکەی بە ناوی “ئایناز زارع “پاش گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دەستبەسەر و پاش ٢مانگ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کرابوون.
ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەی هاووکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواتر ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی سزاکەی لە لایەن لقی ٢ی دادگای پێداچونەوەی شاری ورمێ لە ڕێگای ئۆنڵاین بۆ ٥ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکران کەم کرا بوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.pr