ئازادبوونی هیدایەت پەشام بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “هیدایەت پەشام” خەڵکی شاری پیرانشار داویی تێپەڕاندنی ١مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شیوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “هیدایەت پەشام” یان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو و دوایی تێپەڕبوونی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https