گوازرانەوەی دوو بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی مەحکووم بە سزای سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار

خؤڕاگری: دوو بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی بە ناوەکانی “محێدین مەلا ئیبراهیمی “و”محێدین تازەوارید” کە سزای سێدارەیان لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات پشتڕاست کراوەتەوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ناکاو و بە بێ ئاگاداری پێشوەخت بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی “محێدین مەلا ئیبراهیمی”رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی عەلی شێخ لوو بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزایی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو سەبارەت بە سزای سێدارەکەی ، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە لە لایەن لقی ١٩ی دیوانی بەرزی وڵات دەدرێ بە لقی ٢ی دادگای شۆرشی شاری ورمێ. دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بۆ جارێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزای سێدارەی بە سەر “محیەدین مەلا ئیبراهیمی”دەسەپێنێ و ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی سزای سێدارەی ناوبراو لە لایەن لقی ١٩دیوان بەرزی وڵات وەک خۆیی پشتڕاست دەکرێتەوە و پێی ڕادەگەیندرێ.بەندکراوی مەزهەبی کورد “ئیبراهیم تازەوارید” تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی یووسف خەڵکی شاری شنۆ لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢ی دادگای ورمێ بە تۆمەتی سەلەفی بوون سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)