‌گواستنەوەی دەستبەسەر کراوی کورد ڕامین ڕامین بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕامین ڕامین ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ، وێڕای چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی و سەردار ڕامین”، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو. دوای کۆتایی لێپرسیەنەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ، بۆ بەنیخانەی ناوەندی مەهاباد گوازرایەوە.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی”، بێبەری بووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ڕامین ڕامین زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners