خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی كورد بە ناوی “فەردین ڕەحیمی”، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییە، هەندێک کەرەستەی کەسی ناوبراو لەوانە مۆبایلەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوەدەستی بەسەر داگیراوە.
ئەو هاوڵاتییە، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، چوار چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مەهدی سەیفی”، “عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی”، “مەرزییە غوڵاموەیسی” و “سیروان عەبدوڵڵاهی”، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاون.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..