غەزاڵ مەعسوم شاهی سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

‌ خۆڕاگری: پێنج شەممە٢ی بانەمەری ١٤٠٠ی هەتاوی غەزاڵ مەعسوم شاهی، چالاکی خوێندکاری خەڵکی کرماشان، لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی چالاکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١٨مانگ بەندکردن و سزای پێبژاردنی ٣ ملیون تمەن بە سەری دا سەپێنراوە،کە سزاکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ئەم چالاکوانە خوێندکاریە بە تۆمەتی نووسینی بابەت لەسەر پێکانی فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سزا دراوە.

بەپێی ئەم سزایە، ئەو چالاکە کوردە لە ماوەی ئەو چوارساڵەی کە سزاکەی هەڵپەسێردراوە دەبێ پێنج جار سەردانی گۆڕستانی سەربازە کوژراوەکانی ئێران لە سووریە بکا و بە شێوەی وەرزانە خۆی بە سپای پاسداران بناسێنێ و بۆ چوونە دەرەوە لە وڵاتیش دەبێ ئیزن لە بەرپرسانی قەزایی ئێران وەربگرێ.
غەزەل مەعسووم شاهی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تویتێر، یەکێک لەوهۆکارگەلەی کە سزای لەسەر دراوە بۆ هەڵویستی خوی لەهەمبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گەڕاندەوە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners