شكانی حوكمی سێدارەی ئەرسەلان خودكام بۆ حوكمی ئەبەد

خۆڕاگری: سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی کورد بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٠ی کۆمیسۆنی لێبوردن و لێخۆشبوون لە سێدارەوە شکا بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی.

ئەرسەلان خودکام ٤٧ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد لە دووی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی بە تاوانی” سیخوری و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژ بەری کۆماری ئیسلامی ئێران” گیرا و بۆ ماوەی ٣٦ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای “المهدی” ورمێ لەژێر لێپرسینەوە دابوو.

دواتر ئەم زیندانییە کوردە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراوە و لە ٨ی پووشپەری هەمان ساڵ لەلایەن کەرتی یەکی دادسەرای نیزامی ورمێ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

ئەرسەلان خودکام مانگی خەزەڵوەی ١٣٩٩ی هەتاوی لە نامەیەک دا ڕوو بە سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران نوسیبووی داوای پێداچوونەوە بە پەروەندەی ناوبراوو دووبارە دادگایی کرانی سەرلەنوێی خۆی بە شێوەی دادپەروەرانە و بەبێ هەبوونی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان کردبوو.

بە پێی هەواڵەكان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خاكەلێوە گۆڕانی سزای سێدارە بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە فەرمی بە ئەرسەلان خودکام ڕاگەیەندراوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..