دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

خ٠ڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەری ١٣٩٩هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٩ ساڵ خەڵکی گووندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “موراد مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار موراد مورادی لە سێ رێیانی جلدیان و بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەسبەسەر و لە کاتی دەستبەسەکردنیدا دراوە بە لێدان و کوتان و تا ئێستا چارەنوسی نادیاەر.