“جەسیم مەجنوونی”، خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەسیم مەجنوونی” خەڵکی گوندی “قەرەداغ” و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە وسەرەڕای بەدواداچوونی بنە ماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەست دا نییە.
شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری مەهاباد شەپۆلێکی دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد دەستی پێکردوە و لەو پێوەندییەدا، “ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، ئومید عەباسی و ڕێبوار پادەست” لەو کەسانەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.