کاک والی دروودی پاش ٢٣ ساڵ خۆراگری سەردانەنواندن گەرایەوە ناو کۆڕی هاوڕێیانی لەکوردستانی ئازاد.

لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی بەخێر هاتنی کاک والی دەکەین سەری رێزدادەنوێنین بۆ خۆڕاگری وکۆڵنەدانیان لە چاڵە رەشەکانی کۆماری ئیسلامی دا گومانی تێدانیە کە گەلەکەمان بە چاوی رێزەوە دەوانیتە خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان،کاک والی وکاک والییەکان مڵکی نەتەوەیەکی زووڵملێکراون وخۆڕاگری ونەسرەوتنیان لە بەندیخانە بەڵگەییە بۆ ڕەوابوونی خەباتی گەلەکەمان. هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی لە خەبات بۆ دەخوازین،بە وهیوایە هەر وەک لە زیندان سومبولی موقاومەت و خۆڕاگری بوون لە دەرەوەی زیندانیش هەوێنی یەکگرتووی یەکریزی بن. ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژ هەڵاتی کوردستان ١٣٩٨/١٠/٢٩