هەواڵ

تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان خرایە پاڵ زارا محەمەدی

محەممەدی بەرپرسی دەستبەسەر کراوی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە تۆمەتی پاڵپشتی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە خراوەتە پاڵی. زارا محەممەی حەفتەی ڕابردوو دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران توانیویەتی چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. یەکێک لە […]

هەواڵ

دۆخی ئاڵۆزی زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ئازار دەدرێن و لە هەموو مافەکانیان بێبەشن و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، بووەتە هۆی نەخۆش کەوتنیان و لەباری پزیشکی و تەندروستییەوە لە دۆخێکی نالەباردان.زۆربەی ئەو زیندانییانە کە بە […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوسێن عوسمانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، […]

هەواڵ

سێ زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی کرماندا مانیان گرت

سێ زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە هەمبەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی کرمان، مانیان گرت. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “تاهێر خۆرشیدی، فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی”، خەڵکی شاری […]

هەواڵ

بەندکراوێکی سیاسی کورد چوار سالە بە بێ دادگایی لە بەندیخانە ڕاگیراوە

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان ماوەی چوار ساڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانە ڕاگیراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتووبەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”حوسێن ئیبراهیم حەمزە“ لە چوار ساڵ پێشەوە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت […]

هەواڵ

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری دێولان

یەکێک لە ژینگەپارێزانی شاری دێولان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا.بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ ، شەوی ڕابردوو ٦ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی ”سیروان ڕەحیمی” چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دێولانی، لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و […]

هەواڵ

عەبدوڵڵا وەیسی زیاتر لە دوومانگە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ”عەبدوڵڵا وەیسی“ خەڵکی […]

هەواڵ

ناڕوونی چارە نووسی هاونیشتمانییەکی کورد

ماوەی چەند مانگێکە دوو هاونیشتمانیی کورد بێسەروشوێنن و لە شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی راگەیاندنی کوردستان و کورد گەیشتوون، ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگە لاوێکی خەڵکی بانە بە […]

هەواڵ

محەمەد نەزەری: دوو ئەندامی بنەماڵەکەم لەکاتی بەدواداچوون بۆ پەروەندەکەم گیانیان لە دەست داوە

محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کە ئێستا ماوەی ٢٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە، نامەیەکی نووسیوە ڕایگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەکان گوشارێکی زۆریان خستووەتەسەر بنەماڵەکەم و دو وئەندامی بنەماڵەم لەکاتی بەدواداچوون بۆ پەروەندەکەم دا گیانیان لە دەست داوە. […]

هەواڵ

دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە ورمێ ٣٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

لە ورمێ دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سەرجەم ٣٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. برایم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی بە ناوی سالار کە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو گیرابوون، هەر کامە […]