كەماڵ شەریفی زیندانی سیاسى کورد لە زیندانى مینابتوويی جەڵتەی دڵ بوو

خۆڕاگری:کەماڵ شەریفى ڕۆژنامە نووس و زیندانی سیاسی كوردی خەڵکى سەقز کە نزیکەى ١٢ ساڵە بەبێ مافى مەرەخەسى لە زینداندایە، بە هۆى سەکتەى دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکى شارى میناب كرا.

بە پێی زانیاریەکان،پاش ئەوەی کە کەماڵ شەریفى رەوانەی نەخۆشخانە کرا، ڕاگەیێنراوە کە كەماڵ شەریفی بە هۆى سەمپاشى بەندەکانەوە تووشى ژەهراویبوون بووە و دواى ئەنجامدانی فەحسەکانی دەرکەوتووە کە تووشى جەڵتەى دڵ بووە و بۆ ماوەى چوار ڕۆژ لە ئى سی.سی.یووى نەخۆشخانەى ئەبولفەزلى میناب خەوێنراوە”.

كەماڵ شەریفی بە دەست و پێ بەستراوەیی و دوور لە ڕەوشتی مرۆڤانە لە خەستەخانە خەوێندراوە،كە بۆتە هۆی تووڕەیی و بێزاری ئەندامانى نەخۆشخانەکە.

کەماڵ شەریفى تەمەنى ٤٨ ساڵە و خەڵکى سەقزە و ساڵى ٢٠٠٨ى زایینى لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانەوە دەستبەسەر و هەمان ساڵ لە لقى یەکى دادگاى ئینقىلابی سەقز، لە دادگاییەکى ٥ خوولەکى و بە تۆمەتى ئەندامەتى لەحیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٣٠ ساڵ زیندانى سزا درا و تا ئێستا ١٢ ساڵى زیندانییەکەى تێپەڕ کردووە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251