ئازاد بوونی دوو زیندانی کورد لە بەندیخانە

یەک شەممە ۷ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی هاو وڵاتیک بە ناوی « سابیر ساڵەحی» خەڵکی گوندی« حەسەن ئاوا»ی سەر بە گەورە دێی ئاویەر لە شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی« هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها لە رۆژی چوار شەممە ۱۹ی سەرماوەزی ئەمساڵ هاووڵاتیکی تر بەناوی« هادی موحەمەد زادە» خەڵکی سەقز بە تێپەڕاندنی حوکمی بەندکردنی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لەم شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی١٣٩٨ هاوکات لەگەڵ هاووڵاتیک تر بە ناوی« فایەق یۆسفی» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز بە تۆمەتی« ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کودستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو رۆژی دوو شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٨، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکردن دەستبەسەر دەکرێت و رادەستی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەکرێت. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513