دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەکی سەقزی وسەپاندنی سزای بەندکران بۆ دوو هاوڵاتیی سنەیی و کامیارانی


خۆڕاگری : هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە پاش بانگکرانی بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و کەسێکی دیکەش حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ئەحمەد محەممەدی، خەڵکی سەقز، پاش ئەوەیکە بانگ کرا بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە، دوای لێپرسینەوەکەی دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد محەممەدی خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقزە و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.
هەر وەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خالید زەمانی” هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە، بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم درا
خالید زەمانی” بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو ئێوارەی چوارشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر ی ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری کامیاران دەسبەسەر و دوای ٥ مانگ دەسبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩،” مورتزا حەق بەیان” ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارەوە سێ ساڵ حوکمی زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپا.

مورتەزا حەق بەیان خاوەن کەناڵی تێلگرامی “ئەعمەک” کە پێشتر چەندین بەڵگەی گەندەڵی و زانیاری وردی لەسەر بەرپرسان ئاشکرا کردبوو بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی حکومەتیی” هەروەها “درۆ و بوختانی هەڵبەستراو” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودەسبەسەر و دواجار بە بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.ttps://t.me/xoragre https://xoragri.com