بە پێی ئەو هەواڵانە ی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان گەیشتووە باس لە بڵاوبوونەوەی وایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەر بڵاو لە ناو زیندانیانی بە ندیخانەی ناوەندی میناب دەکەن.کە بەداخەوە بۆتە مەترسییکی گەورە لەسەر گیانی گشت زیندانیانی ئەو بەندیخانەیە وەک باس دەکرێ هۆکاری سەرەکی ئەو بڵاوبۆۆنەوەش دەگەرێتەوە بۆ بڕیاری دادستانی میناب بە گەرانەوەو هەڵوەشاندنەوەی مەرەخەسی ئەو زیندانیانەی لە دەرەوەی زیندان بوون . سەچاوەیەکی ئاگادار لە ناو زیندانی ناوەندی میناب، باس لە دۆخی نالەباری نەخۆشانی توشبوو بە وایروسی کۆرۆنا دەکات کە ئەوەندە توووشبوو هەیە کە تەنانەت هەموو ژورەکانی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە پڕن لەو کەسانەی کە تووشبووی وایروسی کۆرۆنان، کە بەشی زۆریان تەندرووستیان زۆر خەراپەو چوونەتە( حاڵەتی کۆما) .ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسان وئیدارەی زیندان بە بەهانەی ئەوەی کە نەخۆشخانەکانی شاری میناب وایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاو بۆتەوە، لە ناردنی ئەو تووشبوووانە بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان خۆدەپارێزن. بەسەرنج دانێکی گشتی بە بڵاوبوونەوەی وایرۆسی کۆرۆنا لە سەراسەری ئێران کە بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی هەزاران کەس بە هۆکاری گرینگی نەدان و دابین نەکردنی کەل و پەلی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و کەرەسەی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتیان ئەوەمان بە باشی بۆ روون دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ژیان و تەندرووستی هاوولاتیانی بە لاوە گرینگ نییە وکە ئەوە بۆ بەندیخانەکانی ئێران بە چەند قات درووسترە.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر وەک پێشتریش باسمان لە دۆخی نالەباری بەندیخانەکانی ئێران کردووەو،ناوەندەکانی مافی مروڤمان لێ ئاگادار کردوتەوە. جارێکی دیکە داوا لە هەموو رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ وبیرۆڕای گشتی دونیا و کۆرو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان دەکەین، کە لە ئاست ئەو هەموو پێشێلکاریانەی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن و پێش بەو کارەساتە مروییە بگرن کە لە بەندیخانەکانی ئێران لە ئارادایە.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦پووشپەری ٢٧٢٠ی کوردی