دەستبەسەرکرانی دوو برا لە سنە

خۆڕاگری: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دوو برایان دەستبەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “موسا ڕەحیم پوور” و دوو کوری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو دوو برایە  کە دەستبەسەر کراون “تاریق ڕەحیم پوور” و “ بنیامین ڕەحیم پوور” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکەومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و چارەنوسیان نادیارە.