ژنە چالاکی ژینگەیی و سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانیی “میرکۆ” لە مەهاباد دسبەسەر کرا.
لە درێژەی بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەیی و فەرهەنگیدا لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێكی ژینگەیی، بە ناوی “گوڵان عەلیزادە” و دەسبەسەریان کرد.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “گوڵان عەلیزادە” بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لە چالاکانی ژینگەیی مەهاباد و هاوکات سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی “میرکۆ”ی، ئەو شارە بووە.