بە بۆنەی ئازاد بوونی کاک والی دروودی و کاک عومەر ئیمام دوای ٢٤ ساڵ بەندکران


پاش ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی،سەر لە بەیانی ڕوژی سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٨ کە هاو کاتە لە گەڵ ڕۆژی پیرۆزی پێشمەرگە دوو زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێزی بە ڕابردووترین زیندانییانی سیاسیی ئێران و کوردستان دان، دوای نیزیک بە ٢٤ ساڵ بەندکران لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئازاد بوون. کاک والی دروودی خەڵکی کامیاران ،کاک عومەر ئیمام خەڵکی جوانرۆدوای بەندکران و بەرگەگرتنی دەیان ساڵ ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕوحی ئازاد بوون. ئەم دوو زیندانییە کوردە لە ماوەی١٨ ساڵ لە هەموو ئەو ساڵانەدا بۆ تاقە جارێکیش لە مافی مەرەخەسی و ئەو مافانەی کە هەر زیندانییەکی سیاسی دەبێ هەیبێ، بێبەش بوون، بۆیەش ئازادبوونیان بۆتە هۆی خۆشحاڵی و پێخۆشبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،هەر بەو بۆنەوە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخێرهاتنەوەتان پی دەڵێ و سڵاوی گەرمی ڕێز و خۆراگرییان بۆ دەنێرێ و هاوکات هیوادارین بە بەردەوامیی خەبات و تێکۆشانی یەکگرتووانەی خەڵکی کوردستان و ئێران بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەموو زیندانییانی سیاسی ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە باوەشی خەڵك و نیشتمان.

ئازادیتان پیرۆز پێشمەرگە خۆڕاگرەکانی زیندان.

ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٦ی سەرماوەزی١٣٩٨هەتاوی