بەندییەکی سیاسیی کورد پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

چەنگیز قەدەمخێر بەندیی سیاسی کورد کە ماوەی ٧ ساڵە لە زیندانی شاری مەسجد سلێمان ڕاگیراوە، ماوەی پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی نالەبارە.
بە پێی هەواڵی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ چەنگیز قەدەمخێر بە هۆی مانگرتنی لە خواردن گورچیلەکانی تووشی خوێنبەربوون بوون و بەرپرسانی ئەمنی و ئینتزامی بەندیخانەی مەسجد سلێمان لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕێگریی دەکەن.
شایانی باسە ئەو بەندکراوە سیاسییە پاش دەسبەسەکرانی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و شەڕ لە گەڵ خودا، بە ٤٠ ساڵ حوکمی زیندان سزا درا.
جێی‌ وەبیرهێنانەوەیە چەنگیز قەدەمخێر خەڵکی شاری کامیاران لە جۆزەردانی ساڵی ٩٠ لە دەوروبەری شاری سنە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم و هەوڵدان بەدژی نیزام ٤٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.