دوو دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئورمیە بۆ بەندیخانە گوازرانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتووڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی ”مەنسوور زەینالی زادە“ و ”پەرویز ناسری“ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٩ی سەرماوەز (٣٠ی سێپتامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستبەسەر کرابوون.