هاونیشتمانییەکی سەقزی یەکساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

کەسێکی خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە بەرهەڵستکارەکانی ڕێژیم یەکساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوتەوە کە دەزگای قەزایی کۆمار ئیسلامی حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەر هاونیشتمانییەک بەناوی ” فەرهاد مەلەکی” خەڵکی شاری سەقز سەپاندوە.
ئەو هاووڵاتییە رۆژی ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ٩٥ی هەتاویی ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان ” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
فەرهاد مەلەکی پاش ماوەیەک بێخەبەری و ڕاگرتنی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە سیاسییە لە لایەن دادگای ئینقلاب بە یەکساڵ زیندان سزا دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا ۲۰۱ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ۶۶ کەس لەوان حوکمی ۲ مانگ تا ۱۵ ساڵ (سەرجەم ۱۷۸۶ مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپاوە.