حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی سدیق سەیفی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەی وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی ”سدیق سەیفی“ خەڵکی دیواندەرە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.


ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


سدیق سەیفی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.